زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە خنکان ڕزگارکران



ڕەنج پشدەری، چالاكوانی كورد لە یۆنان لەبارەی ڕووداوەکەوە رایگەیاند هێزەکانی دەریاوانی وڵاتی یۆنان لە ناوچەی كەلەماتە توانیویانە ٦٣ كۆچبەری كورد لەخنکان ڕزگار بکەن كە هەشت لەوکۆچبەرانە منداڵبوون. ئەوچالاکوانە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی تێکچونی بزوێنەری بەلەمەکەیان ژیانی کۆچبەرەکان کەوتووەتە مەترسییەوە.

باسی لەوەشکردووە، كۆچبەرە كوردەكان ماوەی چوار رۆژ بوو لە ناو ئاوەكانی یۆناندا بوون، بەڵام بەهۆی تێكچوونی بزوێنەری بەلەمەكەیان گیریان خواردووە و  ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە، دواتر هێزەکانی دەریاوانی یۆنان بەهاوکاری رێکخراوی یوئێن کۆچبەرەکانیان ڕزگار کردووە.

ڕەنج پشدەری ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا كۆچبەرە كوردەكان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە وشكانییەكان و بڕیارە دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست ڕەوانەی ئەسینا بكرێن.

زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران
پێشت زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەسەر قومارکردن دەستگیرکران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیلخانیزادە هۆشداری دەدات
دواتر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیلخانیزادە هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار