کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا



حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی پارە دەکات لە بەغداوە بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا بڕێک پارە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، ئەوا لە زووترین کاتدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگەیەندرێت.

ڕوونیشیکردەوە لە ئەگەری گەیشتنی پارەکە، ئەوا پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشدەکرێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوی پێشووی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.

شەڕی کۆمەڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پێشت شەڕی کۆمەڵە لە سلێمانی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بەغدا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت
دواتر بەغدا ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت
ەیوەندیدار