” قاعیدە لە ئەفغانستان، سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە “



لە ڕاپۆرتێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە داعشی خۆراسان لە ئەفغانستان تا دێت جموجوڵەکانیان زۆر و فراوانتر دەبێت، بەجۆرێک ژمارەی چەکدارەکانی لە شەش هەزار کەس نزیک دەبێتەوە و ڕێکخراوی قاعیدەش بە نهێنی کەمپەکانی مەشق و ڕاهێنان لە ئەفغانستان رێکدەخاتەوە، لەکاتێکدا حکومەتی تاڵیبان دەستەبەری پارێزراوی سەرکردەکانی ئەو رێکخراوە و ئازادی مامەڵەی بۆ ئەم کارە دەربڕیوە.

 

لەمبارەیەوە لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، لێدوانی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دا و ڕوونیکردەوە، هیچ گومانێکی لە ڕاستی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، کە پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان تاڵیبان و قاعیدە بەڵگەی لەسەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “رێگەدان بە چالاکی داعشی خۆراسان لە ئەفغانستان، هەروەها پەیوەندی نێوان قاعیدە و تاڵیبان، کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییە ئاسایشییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا هەیە.”

 

ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە وردی لەلایەن فۆکس نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات، گروپی تیرۆریستی داعشی خوراسان جددیترین هەڕەشەی تیرۆریستی ئێستایە کە لە ئەفغانستاندا چالاکی دەکات و بە ٤ هەزار بۆ ٦ هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێن.

 

بەڵام ئەوەی زیاتر نیگەرانکەرە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختکردنەوەکانی ڕاپۆرتەکەیە لەسەر پەیوەندی نێوان تاڵیبان و قاعیدە و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە.

 

دوای داڕمانی حکومەتی ئەشرەف غەنی لە مانگی ئابی ٢٠٢١، بەرپرسانی تاڵیبان دڵنیایییان دا کە ئەفغانستان جارێکی تر نابێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان، هەروەها ڕێگە بە هیچ گروپێکی تیرۆریستی نادەن لە خاکی ئەفغانستانەوە هێرش بکاتە سەر، بەرژەوەندیی هێج وڵاتێک.

 

ڕێککەوتنی دۆحەی ساڵی ٢٠٢٠ کە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا دانوستانی لەسەر کرا، زەمینەی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکای دانا لە بەرامبەر بەڵێنێکی تاڵیبان بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کە خاکی ئەفغانستان بەکاربهێنێت بۆ هەڕەشەکردن یان هێرشکردنە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیوەندی قاعیدە لەگەڵ تاڵیبان تەنها بەهێز نییە، بەڵکو قاعیدە پارێزگاری لە بەرپرسانی باڵای تاڵیبان دەکات و هەوڵی داوە دزە بکاتە ناو ڕیزەکانی حکومەتەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە سەرکردەیەکی تاڵیبان کە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیە، پۆستی جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وەرگرتووە، هەروەها دەرکەوت کە تاڵیبان مانگانە “پارە ” بۆ قاعیدە دابین دەکات.

 

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، قاعیدە ئەفغانستان وەک ناوەندێکی لۆجستی بۆ وەرگرتنی چەکداری نوێ بەکاردەهێنێت و بە بێدەنگی تواناکانی پەرە پیدەدات، ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ بەڵێنەکانی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

یەمەن، دوای یەک مانگ لە ڕاوێژکاری لە ژێر چاودێری سعودیە.. ڕاگەیاندنی پێکهێنانی “ئەنجوومەنی نیشتمانیی حەدرمی”

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕێکخراوی قاعیدە لە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی 2001 لەناوچووە بۆتە ڕێکخراوێکی لامەرکەزیتر، لە درێژخایەندا ڕێکخراوی قاعیدە دەتوانێت سوود لە گرژییە بەردەوامەکانی ئەفغانستان وەربگرێت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕێکخراوی قاعیدە لە ئێستادا لە ناوەندە گەورەکانی وەک کابول، قەندەهار و هێلمەنددایە و سەرقاڵی دامەزراندنی کەمپی نوێی مەشق و ڕاهێنانە لەو وڵاتە.

دژە تیرۆری عێراق لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە
پێشت دژە تیرۆری عێراق لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە
لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکست دەهێنێت
دواتر لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکست دەهێنێت
ەیوەندیدار