لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکست دەهێنێت



لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیان شکستی هێناوە، ساڵی ٢٠٢٢ ئامارەکانی هاوسەرگیری زیادی کردووە.

ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئامارەکانی دادگای سلێمانی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا چوار هەزار و ١٠٨ کێشە چوونەتە دادگای سلێمانی، لە ٢٠٢٢دا ئامارەکە بۆ حەوت هەزار و٣٧٨ کێشە زیادی کردووە.

لە ٢٠٢١دا ٥٤٥ کەیس لە دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی زیادی کردووە، لە ٢٠٢٢دا بۆ ٥٦٥ کەیس زیادی کردووە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٠ هەزار مارەبڕین تۆمارکراوە و ١٠ هەزار و ٨٢١ کچ وکوڕ چوونەتە کلینیکی ڕاوێژکاری خێزانی، لە ٢٠٢٢دا بۆ ٢١ هەزار زیادی کردووە و ١١ هەزار و ٣١٨ کچ و کوڕ سەردانی کلینیکی ڕاوێژکاری خێزانیان کردووە.

بەرامبەر بە ئامارەکانی مارەکردن، ئامارەکانی جیابوونەوە و تەڵاق زیادیکردووە، لە ٢٠٢١دا چوار هەزار و ٨٦٧ حاڵەت بووە، لە ٢٠٢٢دا بۆ پێنج هەزار و ٥٣٣ حاڵەت زیادیکردووە.

ئاماری مامەڵەکانی مارەکردن لە ٢٠٢٢دا ٢١ هەزار بووە، لەبەرامبەردا ئامارەکانی جیابوونەوە لە ٢٠٢٢دا پێنج هەزار و ٥٣٣ حاڵەت بووە، ئەمەش واتە ٪٢٥ هاوسەرگیرییەکان هەڵوەشاونەتەوە، لە هەر چوار هاوسەرگیریەک یەکێکیا هەڵدەوەشێتەوە.

شۆخان ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی جیابوونەوە ٪١٣٥ زیادکردووە.

 

 

” قاعیدە لە ئەفغانستان، سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە “
پێشت ” قاعیدە لە ئەفغانستان، سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە “
بایدن؛ سەرۆکی چین دیکتاتۆرە
دواتر بایدن؛ سەرۆکی چین دیکتاتۆرە
ەیوەندیدار