دژە تیرۆری عێراق لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە



دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر و سلێمانی فەوج دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولوەهاب ساعیدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەمنزیکانە فەوجێکی دژە تیرۆر لە سلێمانی پێکدەهێنرێت.

ڕوونیشیکردەوە فەوجەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی دەکرێتەوە و لە ئایندەشدا پرۆژەیەکی هاوشێوەیان بۆ کردنەوەی فەوج لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

ساعیدی جەختیشیکردەوە لەوەی هەماهەنگییان لەگەڵ هەولێر و سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە و زیاتر لە ٤٠ تیرۆریستیان لە هەولێر وەرگرتووەتەوە.

لەسەر بێزارکردنی هاووڵاتیان دەستگیرکران، بەڵام تاوانەکانی دیکەشیان ئاشکرا بوو
پێشت لەسەر بێزارکردنی هاووڵاتیان دەستگیرکران، بەڵام تاوانەکانی دیکەشیان ئاشکرا بوو
” قاعیدە لە ئەفغانستان، سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە “
دواتر ” قاعیدە لە ئەفغانستان، سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە “
ەیوەندیدار