٢فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری مۆسکۆ خرانە خوارەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ – ٦ – ٢٠٢٣ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک بنکەیەکی سەربازی لە دەوروبەری مۆسکۆ خراونەتە خوارەوە.

ئەندرێ ڤۆرۆبیۆڤ، پارێزگاری ناوچەکە، لەتێلیگرام ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی کالینێنت، لە کەرتی نارۆ – فۆمینسک، نزیکەی پەنجا کیلۆمەتر لە باشووری مۆسکۆ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەیانی لە نزیک کۆگاکانی بنکەیەکی سەربازی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە”.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە؛ کە یەکەی بەرپەرچدانەوەی “سەربازی” ڕووسیا دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستۆتە خوارەوە.

 

کالینێنت کە زیاتر لە ٥٠٠ کم لە سنووری ئۆکرانیا دوورە، لە سەرەتای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ بە دەگمەن بووەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە کاتێکدا ئەم جۆرە هێرشە لە شوێنەکانی دیکەی ڕووسیا زیادیکردووە.

 

پیشتر و لە سەرەتای مانگی ئایاردا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی کرێملین لە هێرشێکدا خرانە خوارەوە کە مۆسکۆ ئۆکراینی بەو هەوڵە تۆمەتبار کرد.

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی لێکەوتەکانی پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی لێکەوتەکانی پەسەندکردنی بودجە کۆدەبێتەوە
ناکۆکی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵات سەریهەڵدایەوە و ئیلخانیزادە گەمارۆدرا
دواتر ناکۆکی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵات سەریهەڵدایەوە و ئیلخانیزادە گەمارۆدرا
ەیوەندیدار