ناکۆکی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵات سەریهەڵدایەوە و ئیلخانیزادە گەمارۆدرا



بە هۆی شکستهێنانی یەکگرتنەوەی هەردوو کۆمەڵەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناکۆکییەکان سەریانهەڵدایەوە و عومەر ئیلخانیزادە گەمارۆ درا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سکرتاریەتی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، “ڕای گشتی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە ئەمشەو لە ماڵەکەی خۆی لە ئۆردوگای بانەگەورە گەمارۆ دراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان پێویستە ئاگادار بن کە هەڵسوکەوتی لەم شێوەیە دورە لە هەموو پرەنسیپێکی حیزبی و ئەخلاقی و بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە”.

ڕاشیگەیاند، “بکەرانی ئەم کردەوە نابەرپرسانەیە دەبێ وڵامدەرەوەی دۆست و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بن”.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی عومەر ئیلخانیزادە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەبدوڵای موهتەدی شکستی هێنا.

کۆمەڵەکەی عەبدوڵای موهتەدی ڕایگەیاند لەمەودوا ” کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ژیانی سیاسی خۆی  درێژە پێدەدەدات”.

٢فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری مۆسکۆ خرانە خوارەوە
پێشت ٢فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری مۆسکۆ خرانە خوارەوە
هاوین دەستیپێکرد، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە
دواتر هاوین دەستیپێکرد، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە
ەیوەندیدار