ئەڤین دوای چوار مانگ هاوسەرگیری بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا



باوكی ئه‌و ژنه‌ی له‌ هه‌ولێر كوژرا ده‌ڵێت كچه‌كه‌م چوار مانگه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌ له‌سه‌ر دڵپیسی كوژراوه.

شەوی ڕابردوو پیاوێك دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری کرد و بە هۆیەوە ژنەکەی کە ناوی ئەڤین ڕەمەزانە کوژرا و خوشکی ژنەکەشی بە سەختی برینداربوو.

باوکی ژنەکە رایگەیاند کچەکەم هیچ کێشەی نەبوو، بەڵام هاوسەرەکەی دڵپیس بوو.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کچەی کە بە سەختی برینداربووە، قاچێکی لەدەستداوە و ژمارەیەك گوللەش بەر سنگی کەوتووە.

باوکی ئەڤین داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد مافیان وەربگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك ناردووە ئەوەی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەش کە چەکەکەی بە تۆمەتبارەکە داوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

درۆنێکی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە
پێشت درۆنێکی تورکیا لە قەندیل کەوتەخوارەوە
دوو ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی هەولێر تەرخانکرا
دواتر دوو ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی هەولێر تەرخانکرا
ەیوەندیدار