سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە



سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە.

 

رۆژی سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023، گرێبەستێك لەنێوان زانكۆی سلێمانی و دامەزراوەی پەروەردەیی (IDP) ئوسترالی واژۆكرا، بە ئامانجی كردنەوەی سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی.

 

كۆبوونەوەی ئەنجامدانی گرێبەستەكە لە زانكۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی د. زانا مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی و د.كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییە ئەكادیمییەكان و راگەیاندنی زانكۆ و تیمێك لە هەردولا بەڕێوەچوو.

بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە فەرمی سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELTS) لەناو زانكۆی سلێمانی بكرێتەوە و تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێت.

 

د. زانا مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی، ڕایگەیاند: (IELTS) تاقیكردنەوەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ دیاریكردنی توانستی زمانی ئینگلیزییە، بەمەبەستی خوێندن لە زانكۆكانی دەرەوەی وڵات و دەستخستنی هەلی كار و وەرگرتنی ڤیزا.

وتیشی “ئەم گرێبەستە هەنگاوێكە بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆی سلێمانی، جیاواز لە سەنتەرەكانی دیكە کە تەنها تاقیکردنەوە دەکەن، خوازیاران لە زانکۆی سلێمانی دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن و تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن”.

ئاماژەی بەوەشدا “بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق دامەزراوەی پەروەردەیی (IDP) ئوسترالی، زانكۆی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆی حکومی هەڵبژاردووە و گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامداوە، بۆ كردنەوەی سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی (IELTS) “.

 

لەئایندەیەكی نزیكدا كاتی تاقیكردنەوەكان لەسەر وێبسایتی زانكۆی سلێمانی وێبسایتی فەرمی (IELTS) ڕادەگەیەنرێت و خوازیاریان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن

 

كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشت كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە فتوایەک بۆ قوربانیکردن دەرکرا
دواتر بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە فتوایەک بۆ قوربانیکردن دەرکرا
ەیوەندیدار