بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە فتوایەک بۆ قوربانیکردن دەرکرا



ئەنجوومەنی فیقهی عێراق فەتوای قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵە نەخۆشەکانی بۆ دوورکەوتنەوە لە تای خوێنبەربوون دەرکرد.

 

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست  ئەلسومەریە نیوز کەوتووە: “قوربانیکردن ناوێکە بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە لە ڕۆژانی قوربانیکردندا سەردەبڕدرێن بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە خودای گەورە، و یەکێکە لە ڕێوڕەسمەکانی خودا، و سوننەتێکی پشتڕاستکراوەیە لەلایەن جەماوەرەوە، وە لە مەرجەکانی قوربانیدان سەلامەتی هەیە، لە هەر کەم و کوڕی و نەخۆشییەک ڕێگری دەکات لە قوربانییەکە .

 

ئەنجومەنەکە ئاماژه ی بەوه شداوە: به هۆی بڵاوبونەوەی نه خۆشی تای خوێنبەربوون که تووشی هه ندێک ئاژەڵ دەبێت ، له نێویاندا گامێش و ده گوازرێته وه بۆ مرۆڤ، لیژنه ی فتوای ئه نجومه نی فیقهی عێراق گه یشته ئەم ئامانجانەی خوارەوه:

پێویسته قوربانیدانه که له لایه ن پزیشکێکی ڤێته رنه ری پسپۆڕ له ناوخۆ و، ئاژەڵی هاوردە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سەلامەتە لەم نەخۆشییە ئەنجام بدرێت، بەهیچ جۆرێک قوربانیکردنی ئاژەڵێک کە سەلمێنراوە کە تای خوێنبەربوونی هەیە دروست نییە ، چونکە نەخۆشە و پێغەمبەریش(د.خ) قەدەغەی کردووە لە قوربانیکردن، لەبەر ئەوەی نەخۆشییە کە گۆشتەکەی تێکدەدات و  زیانی هەیە بۆ مرۆڤ .

 

ڕاگەیەندراوەکە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە “بایەخی زیاتر بدەن بە بڵاوکردنەوەی کلتوری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا، بەتایبەتی فرۆشگاکانی فرۆشتنی گۆشت و  قەسابخانە و فرۆشتنی ئاژەڵ، هەروەها بەدواداچوون بۆ پابەندبوون بە ڕێکارەکانی سەربڕینی سەلامەتی بکەن، چونکە پاراستنی گیانی مرۆڤ یەکێکە لە ئامانجەکانی یاسای شەریعەت.”

سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی  (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە
پێشت سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە
دوو هەزار حەبی بێهۆشکەر دەستی بەسەرداگیرا
دواتر دوو هەزار حەبی بێهۆشکەر دەستی بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار