كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەینێ‌ پلەكانی گەرما زیاتر دائەبەزن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە ٢٠-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ پلە زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، پلەی گەرمای پێشبینیی كراو لە ھەولێر ٣٥ پلە و سلێمانی و دھۆک ٣٤ پلە و ھەڵەبجە ٣٥ پلە و کەرکوک ٣٧ پلە و گەرمیان ٣٩ پلەی سەدی دەبێت.

وتیشی، “تا ئێستا پلەی گەرمی زۆر نزمترە لە ساڵانێکی پێشتر، کە لەم کاتەدا پلەکانی گەرما لە شارەکاندا زیاتر بووە لە ٤٠ پلە”.

 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد
پێشت قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکرد
سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی  (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە
دواتر سەنتەری تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی (IELTS) لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە
ەیوەندیدار