لە سعودیە مانگ بینرا و یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریكرا



دادگای باڵای سعودیە بینینی هیلالی مانگی زیلحیجەی پشتڕاست كردەوە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی زیاریكرد.

دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هیلالی مانگی زیلحیجە بینراوە و بەهۆیەوە سبەینێ‌ دوو شەممە دەبێتە 1ی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1444ی كۆچی.

ڕاشیگەیاندووە، بەوهۆیەوە ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو حاجییان دەچنە كێوی عەرەفە و ڕۆژی چوار شەممە 28ی حوزەیران دەبێتە 10ی زیلحیجە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوەندی فەلەكی جیهانی ڕایگەیاندبوو، كە لە وڵاتانی ئیندۆنیسیا و برۆنای و مالیزیا مانگ نەبینراوە و بەوهۆیەوە ڕۆژی پێنج شەممە 29ی حوزەیران دەبێتە جەژنی قوربان.

ته‌نها دوێنێ 374 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا
پێشت ته‌نها دوێنێ 374 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا
وشكەساڵی؛ شوانكارەكان ناچار دەكات وشترەكانیان بهێننە كوردستان
دواتر وشكەساڵی؛ شوانكارەكان ناچار دەكات وشترەكانیان بهێننە كوردستان
ەیوەندیدار