وشكەساڵی؛ شوانكارەكان ناچار دەكات وشترەكانیان بهێننە كوردستان



بەیانییەكی زوو منداڵەکانی (غازی عوبەید) کە پێشتر لە دەڤەری ڕەبیعە لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەژیان، لە لەوەڕگەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە لەوەڕاندنی وشترەكانیان كرد، ئەوەش بەپێچەوانەی ئەوەیە، کە لەسەر ژیانی وشتر لە بیابانەکاندا دەزانرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە نێوان شاخەکانی پارێزگای دۆهوکدا دەژین.

غازی عوبێد چیرۆکی گواستنەوەی لە ڕەبیعە بۆ پارێزگاری دهۆک بۆ (العربی الجدید) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: پێشتر ٥٠ وشترم هەبوو لە ناوچەی ڕەبیعە و بەعاج و حەترە چاودێریم دەکردن، بەڵام بەهۆی وشکەساڵییەوە ٣٩ وشتریان مردن و تەنها 11 سەریان ماون، بۆیە بیرم لەوە کردەوە، کە بیانگوازمەوە بۆ پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە گوندی باگلۆری باکووری پارێزگای دهۆک، کە دەڕوانێتە سەر بەنداوی دهۆك، ئەوەش بۆ پاراستنی ئەوەی لێی ماوەتەوە.

وتیشی، “جگە لەوەش ٤٠٠ مەڕم هەیە و لە دەشت و ناوچە شاخاوییەکان بە یارمەتی ١٨ منداڵەکەم و هاوسەرەکەم دەیان لەوەڕێنین”.

سەبارەت بە سروشتی بەخێوکردنی وشتر لە لەوەڕگەی ئەو ناوچانەدا دەڵێت: “لێرە بەخێوکردن و لەوەڕاندنی وشتر ئەستەمە، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانە ناڕێکن و چیمەن و گژوگیا بەشی ئەوە ناکات، کە بتوانێت خۆراکیان پێ بخورێت. بەڵام بە گشتی، ئەمە باشترە لەو ناوچەیەی، کە تێیدا بووین، بۆیە توانیم وشتر و ئاژەڵەکان بپارێزم”.

ئەو شوانەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “زۆر مەڕدار هەن بەتایبەتی لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا، بە درێژایی ساڵ دێنە لەوەڕگەکانی دهۆك بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان و بەشێکیان بەکرێ دەگرن لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی دیاریکراو، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. سەبارەت بە هەندێکی تریش وەک من لێرە نیشتەجێ بوون و ئێستا بە شێوەیەکی بەردەوام ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن بە هەمیشەیی”.

دەشڵێت: بارودۆخی کەشوهەوا ئەوەیە، کە هاوسەنگییەکەی گۆڕی و وای لێکردین لە ناوچە ڕەسەنەکانمانەوە بچینە ناوچە نوێیەکان، کە ڕەنگە وشترەکان پێی ئاشنا نەبووبن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەمە میراتی گەلەکەمانە، ئێمەش لە باوکەوە بۆ باپیر بە میراتمان گرتووە، ئەو وشکەساڵیەی لە ماوەی سێ ساڵدا بە عێراقدا تێپەڕی، زیانی زۆری ئاژەڵ و وشتری لێکەوتەوە، ئەمەش وای لێکردین ڕوو لە شاخەکانی پارێزگای دهۆک بکەین”.

غازی عوبەید و بنەماڵەکەی کۆچەرین، ناوبەناو لە نێوان پارێزگاکانی دهۆک و نەینەوادا دەجوڵێن. دەشڵێت: “مەڕ لە دوورگەی نەینەوا واتا ئەلباج و فۆکۆ و ناوچەی حاترا هێنرایە چیاکانی دهۆک و بە تایبەتی گوندی باگلۆر، کە دەڕوانێتە بەنداوی شارەكە، كە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەشێکی زۆریان لەناوچوون”.

سەبارەت بە نیشتەجێبوونی لە کوردستان دەڵێت: “ئێمە شوێن بەرژەوەندی ئاژەڵەکان دەکەوین. لە ڕابردوودا دەچووینە وڵاتانی دراوسێی وەک سعودیە و سوریا و تورکیا، هیچ سنوورێک بۆ شوانەکان نەبوو، ئەمڕۆش لە ناوچەکەدا دەسوڕێینەوە. ناوچەکانی عێراق و ئێستاش کوردستان و نازانین کەی هەموو شتێک دەگۆڕێت”.

عێراق بەدەست وشکەساڵی دەناڵێنێت لە ئەنجامی چەند هۆکارێکی سیاسی و ژینگەیی. ڕووبەری بەرفراوانی زەوییە بەپیتەکانی میزۆپۆتامیا بوو بە زەوییە بێ بەرهەمەکان، ئەمەش بووە هۆی کۆچی ئاژەڵە مەڕدارەکان بۆ ناوچە جیاوازەکان.

https://www.youtube.com/watch<>?v=syPdr9ljwMg

لە سعودیە مانگ بینرا و یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریكرا
پێشت لە سعودیە مانگ بینرا و یەكەم ڕۆژی جەژن دیاریكرا
بە وێنە و ڤیدیۆ ئاگرێکی بەهێز لەشارباژێڕ کەوتەوە
دواتر بە وێنە و ڤیدیۆ ئاگرێکی بەهێز لەشارباژێڕ کەوتەوە
ەیوەندیدار