نەوتی کوردستان لەکوێوە هەناردە دەکرێت



لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران لەئەگەری بەردەوامی دواخستنی ھەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ،دوو پێشنیازی نوێ بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم وەزیری نەوت.

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەی نەوت و غاز پێشنیازی دوو ڕێگەی نوێی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزیری نەوتی عێراق، کە ئەوانیش بریتیین لە ھەناردەکردنی نەوتەکە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە لە ڕێگای باشوور، لەگەڵ ھەناردەکردن لەڕێگەی ھێڵی عێراق – بانیاس کە بە سوریادا دەڕوات.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕاوەستانی ئەو پرۆسەیە رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت،  ئێمە سەرجەم ڕێگا دیپلۆماسییەکان دەگرینەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە،

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز وتیشی، ئەگەر تورکیا بەردەوامبێت لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەوا عێراق یەکێک لەو رێگایانەی ئاماژەیان پێکرا بەکاردەھێنێت، بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان.

 

بۆچی باشترە بە بەردەوامی لە لای ڕاستت نەخەویت
پێشت بۆچی باشترە بە بەردەوامی لە لای ڕاستت نەخەویت
خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم خوێندكاران بە دەرچوو هەژمار بكات
دواتر خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم خوێندكاران بە دەرچوو هەژمار بكات
ەیوەندیدار