خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم خوێندكاران بە دەرچوو هەژمار بكات



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 بە ساڵی نەكەوتنی خوێندكاران هەژمار بكات.

بەپێی نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، كە واژۆی د. نەعیم عەبودی لەسەرە، بڕیار دراوە ساڵی خوێندنی 2022- 2023 بە ساڵی نەكەوتن بۆ ئەو خوێندكاران هەژمار بكات، كە تەرقین قەید بوون لە خوێندنی بەرایی بەیانیان و ئێوارانی حكومی و ئەهلی بۆ سەرجەم قۆناغەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕیارە ئەو خوێندكارانە ناگرێتەوە، كە بەهۆی غەش و سزای بەرزەفتكاری و تەزویرەوە تەرقین قەید كراون.

نەوتی کوردستان لەکوێوە هەناردە دەکرێت
پێشت نەوتی کوردستان لەکوێوە هەناردە دەکرێت
ڕۆژانە ٨٠ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن
دواتر ڕۆژانە ٨٠ منداڵ تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن
ەیوەندیدار