بە هۆی ئاگرێکەوە سەدان دۆنم سووتا



بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری قەزای قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و سەدان دۆنم سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری چیای گوندی تەکێی سەر بە ناحیەی سێوسێنان کەوتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ و بنکەی سێوسێنان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، سەرەتا توانرا بە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام بە هۆی سەختی و لێژی شوێنەوەکە دووبارە ئەگرەکە سەریهەڵدایەوە، لەئەنجامدا جارێکی دیکە تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی و باخی هاووڵاتییان سووتا.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئاگرەکە یاخود کەسی تۆمەتبار بەردەوامە.

چارەسەری کێشەی بێئاوی هەولێر دەکرێت
پێشت چارەسەری کێشەی بێئاوی هەولێر دەکرێت
هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێك کرد و دەستگیرکرا
دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێك کرد و دەستگیرکرا
ەیوەندیدار