چارەسەری کێشەی بێئاوی هەولێر دەکرێت



بۆ چارەسەری کێشەی بێ ئاوی، لە هەولێر بیری نوێ لێدەدرێت، وێستگەی پاڵاوتنی ئاو دروستدەکرێت، ٤٠٠ مەتر ئاوی ژێر زەوی کەمی کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەبری ئەو بیرانەی لە هەولێر وشکبوون، بیری نوێ لێدەدەرێت، تۆڕی ئاوەکانیش نوێدەکرێتەوە.

پلانیان هەیە بۆ چارەسەری ستراتیژی و هەمیشەی لە گۆڕینی سەرچاوە لاواز و کاتییەکان بۆ سەرچاوەی هەمیشەیی، هاوکات دروستکردنی وێستگەی پاڵاوتنی ئاو.

ئاماژی بۆ ئەوەکرد، بە سێ پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئیفرازی یەک، دوو و سێ، ١٣ هەزار مەترسێجا ئاو بۆ هەولێر دابیندەکات، هەزار و ٢٤٠ بیر ١٣ هەزار مەترسێجای دیکە ئاو دابیندەکات.

بیرەکان سوودیان بۆ چارەسەری کێشەیی بێ ئاوی هاووڵاتیان هەیە، بەڵام دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی، لە ساڵی ١٩٨٦ تا ئێستا ٤٠٠ مەتر ئاوی ژێر زەوی دابەزیووە.

 

 

 

بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە ٢٢ گەشتیاری عێراقی بوونە قوربانی
پێشت بە هۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە ٢٢ گەشتیاری عێراقی بوونە قوربانی
بە هۆی ئاگرێکەوە سەدان دۆنم سووتا
دواتر بە هۆی ئاگرێکەوە سەدان دۆنم سووتا
ەیوەندیدار