هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێك کرد و دەستگیرکرا



تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕه‌وە دەستگیربکرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیگیرا به‌سه‌ر مۆبایل‌ و كۆمپیوته‌ری‌ تۆمه‌تباردا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە: “تۆمەتبار (یـ، غ، ح) له‌دایكبووی‌ 1987 دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی٢ لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.

بە هۆی ئاگرێکەوە سەدان دۆنم سووتا
پێشت بە هۆی ئاگرێکەوە سەدان دۆنم سووتا
مەسرور بارزانی پەیامی بۆ عێراق و حزبە سیاسییەکان هەیە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامی بۆ عێراق و حزبە سیاسییەکان هەیە
ەیوەندیدار