مەسرور بارزانی پەیامی بۆ عێراق و حزبە سیاسییەکان هەیە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت عێراق مافەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بچوککردووەتەوە، لەوەشدا پێشلکاری دەکات.

ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی “کوردستان لانکەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە” لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە وتارێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێگانادەن هیچ هزرێکی توندوتیژی بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، عێراق بەرەو ئاڕاستەی ئەزموونە تاڵەکان دەدرێت، هەوڵی پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد دەدرێت.

“بەشێوازێکی چەواشەکاری وا بڵاودەکەنەوە کە پێشکەوتن و ئاوەدانی لەسەر حسابی ناوچەکانی دیکەی عێراقە، بەو جۆرە دەیانەوێت خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بشارنەوە”.

داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، پابەندی دەستووربێت، “کوردستان ڕووبەروووی چەندین تاوان بووەتەوە، وەک کیمیاباران، ئەنفال، داگیرکردنی زەوی، پاکتاو و گواستنەوە، بۆیە بەپێی دەستوور داوای قەرەبوونی ئەو هەموو ستەمە دەکەین کە لێمان کراوە”.

کێشەی کورد تەنها مووچە و بودجە نییە، بەڵکو کێشەکە زیاترە، بەڵام هەموو مافەکانیان لە بودجە بچوککردووەتەوە، ئەوەش لە دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن.

داوا لە بەغدا دەکات، ڕێز لە دەستوور بگرن و وانە لە مێژوو وەربگرن، داواش لە هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، خەباتی گەلی کورد لەبیرنەکەن، بەها بەرزەکانیان لە ژێر هیچ فشار و بەرژەوەندییەکی تەسک لەدەستنەدەن.

 

هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێك کرد و دەستگیرکرا
پێشت هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێك کرد و دەستگیرکرا
یانەکانی خولی پریمەرلیگ و بۆندسلیگا تۆماسیان دەوێت
دواتر یانەکانی خولی پریمەرلیگ و بۆندسلیگا تۆماسیان دەوێت
ەیوەندیدار