دادگای فیدراڵ: یاسایەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نادەستورییە



دادگای باڵای فیدراڵی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ماددەیەی ماف دەدات بە ژن داوای جیابوونەوە بكات لە حاڵەتی هاوسەرگیریی دووەمی مێردەكەی، نادەستورییە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە بڵاوكرایووە”دادگای باڵای فیدراڵ لە ڕێكەوتی 30ی تشرینی دووەمی 2022 حوكمێكی بە ژمارە 230/ فیدراڵی/2022 دەركرد كە ماددەی هەشتی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 لە یاسای هەمواركراوی جێبەجێكراو لە یاسای باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستان، بە نادەستوری دادەنێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ماددەكە نادەستورییە و تێیدا هاتووە(گەر مێرد ژنی دووەم بهێنێت، ژنی یەكەم مافی ئەوەی دەبێت داوای جیابوونەوە بكات)، بەو پێیەی سەرپێچییە بۆ ئەحكامەكانی شەریعەتی ئیسلامی و ماددەی 2/أی دەستوری كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2005 كە دەڵێت، نابێت یاسایەك دابڕێژرێت كە پێچەوانەێ‌ سەوابیتەكانی ئەحكامی ئیسلام بێت”.

 

 

نرخی پەیوەندی لە پاش كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بەرزدەبێنەوە ؟
پێشت نرخی پەیوەندی لە پاش كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بەرزدەبێنەوە ؟
گرانترین قاوەی جیهان لە پاشەڕۆی “پشیلەی سیڤیت” ئامادە دەكرێت
دواتر گرانترین قاوەی جیهان لە پاشەڕۆی “پشیلەی سیڤیت” ئامادە دەكرێت
ەیوەندیدار