نرخی پەیوەندی لە پاش كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بەرزدەبێنەوە ؟



ماڵپەڕی “تەكنیك لەپێناو ئاشتی”، لێكۆڵینەوە لەبارەی بەرزكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكان دەكات بۆ 240 دینار بۆ خولەكێك، وەك ڕێكاریی قەربووكردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی باجی 20%ی سەر كارتەكانی مۆبایل.


بەپێی لێكۆڵینەوەی ماڵپەڕەكە”ئەو هەواڵانە ناڕاستن كە باس لە بەرزكردنەوەی نرخی پەیوەندییەكانی دەكەن لەلایەن كۆمپانیاكانی مۆبایل بۆ 240 دینار بۆ خولەكێك، چونكە بەپێی نرخە ڕاگەیەندراوەكانی پەیوەندیكردن، نرخی یەك خولەك پەیوەندی لەلایەن كۆمپانیاكانی مۆبایلەوە بەمشێوەیەیە: نرخی خولەكێك پەیوەندی بۆ بەشداربوانی هێڵەكانی كۆمپانیای ئاسیا سیڵ (2.4 دینارە بۆ چركەیەك)، واتا 144 دینار بۆ یەك خولەك، نرخی پەیوەندی بۆ بەشداربوانی هێڵەكانی كۆمپانیای (زین العراق)، (2.4 دینارە بۆ چركەیەك)، واتا 144 دینار بۆ یەك خولەك”.

نرخی پەیوەندی بۆ بەشداربوانی هێڵەكانی (كۆڕەك تیلیكۆم) لەنێوان (1.8-2.2 دینارە بۆ چركەیەك) لەنێو تۆڕ بەپێی ناوچەی پەیوەندیكردن، واتا 108-132 دینارە بۆ خولەكێك و (2.1- 2.2 دینارە بۆ چركەیەك) لە كۆڕەكەوە بۆ تۆڕەكانی تری ناوخۆ، بەپێی ناوچەی پەیوەندیكردن، واتا 126-132 دینارە بۆ خولەكێك.

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی فراوان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە نرخی پەیوەندییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی مۆبایلەوە لە عیراق بەرزكراوەتەوە، بۆ بازدان بەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باج و كەمكردنەوەی نرخی كارتەكان.

هەر لە بارەی هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئەو باجەی لە ساڵی 2015وە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە خرابووە سەری، وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات:

غالب محەمەد؛ تێستی غازی (LPG) ى هەرێمیان لە عێراق كردووە هۆكاری تەقینەوەكانيش ئاشكرا دەكات
پێشت غالب محەمەد؛ تێستی غازی (LPG) ى هەرێمیان لە عێراق كردووە هۆكاری تەقینەوەكانيش ئاشكرا دەكات
دادگای فیدراڵ: یاسایەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نادەستورییە
دواتر دادگای فیدراڵ: یاسایەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نادەستورییە
ەیوەندیدار