گرانترین قاوەی جیهان لە پاشەڕۆی “پشیلەی سیڤیت” ئامادە دەكرێت



لە دوورگەیەكی بەناوبانگی وڵاتی ئیندۆنێزیا هەر كیلۆیەك لە قاوەی “لوواك”، كە دوای ترشاندنی لە گەدەی پشیلەی سیڤیت بەرهەرم دەهێندرێت، بە هەزار دۆلار دەفرۆشرێت، كە بە بەراود بەجۆرەكانی دیكەی قاوە بەڕێژەیەكی كەمتر كافاینی تێدایە.

دوورگەی بە ناوبانگی بالی لە ئیندۆنێزیا بە بەهاترین قاوە لە جیهاندا دەدرێتە گەشتیاران، كە بە”قاوەی لوواك” ناسراوە، ئەو جۆرە قاوەیە بەوە جیادەكرێتەوە دوای ئەوەی دەنكەكەی لە گەدەی “پشیلەی سیڤیت” دەترشێندرێت قاوەی لێ دروست دەكرێت، كە ئەمەش وادەكات بە بەراود بە جۆرەكانی دیكەی قاوە بەڕێژەیەكی كەمتر كافاینی تێدایە.

قاوەی لوواك، دوای ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە دەنكەكانی قاوەی ئارابیكا یان رۆبوستایان دەدرێتە پشیلەی سیڤیت، دواتر دەنكی قاوەكە دوای لە رێگەی پاشەڕۆوە لە سكی پشیلەكە دەردەچێت، پاكدەكرێتەوە و وشك دەكرێتەوە دواتر توێكڵەكەی لێدەكرێتەوە و دەبرژێندرێت.

ئەو جۆرە قاوەیەكی بە قاوەی لوواك ناسراوە یەكێكە لە گرنترین جۆرەكانی قاوە لە جیهاندا و یەك كیلۆ لەو قاوەیە بە هەزار دۆلار و یەك كوپ لەو قاوەیە بە زیاتر لە 3 دۆلار دەفرۆشرێت .

دادگای فیدراڵ: یاسایەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نادەستورییە
پێشت دادگای فیدراڵ: یاسایەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاوسەرگیرییەوە نادەستورییە
هەولێر؛ ئاگر لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و هاووڵاتیان یەكەكانیان جێهێشتووە
دواتر هەولێر؛ ئاگر لەپڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و هاووڵاتیان یەكەكانیان جێهێشتووە
ەیوەندیدار