ئەمریکا یەکێک لە ژێردەریاییە گەورەکانی لە کۆریای باشوور جێگیر دەکات



رۆژێک دوای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوور، ژێردەریایی مووشەکی بالیستیکی هەڵگریی میشیگنی ئەمریکای گەیشتە بەندەری بوسان لە کۆریای باشوور.

وەزارەتی بەرگریی کۆیاری باشوور لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی ژێردەریاییەکە لە کۆریای باشوور جێگیر کراوە و دوای جێگیرکردنی ژێردەریاییەکە هێزە دەریاییەکانی کۆریای باشوور و ئەمریکا مانۆڕێک بۆ دیاریکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە بەرامبەر هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن.

 

تائێستا هیچ زانیارییەک نەدراوە لەوەی ژێردەریاییەکە چەند لە بەندەری بوسان دەمێنێتەوە کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور.

 

میشیگن یەکێکە لە چوار ژێردەریاییەکەی “جۆری ئۆهایۆ”ی ئەمریکا، جگە لەوەی تایبەتمەندی خۆشاردنەوەی هەیە، خاوەن پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای پەیوەندی و ئاراستەکردنی مووشەکە. درێژیەکەی ١٧٠ مەترە و کێشیشی ١٨ هەزار تۆنە.

 

دواجار ئەمریکا لە ٢٠١٧ ئەم جۆرە ژێردەریاییەی رەوانەی بەندەری بوسان کردبوو.

 “نەوت هێشتا سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە لە جیهاندا”
پێشت  “نەوت هێشتا سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە لە جیهاندا”
وەزارەتی کارەبا؛ سوپاسی پشوودرێژی هاووڵاتیان دەکەین
دواتر وەزارەتی کارەبا؛ سوپاسی پشوودرێژی هاووڵاتیان دەکەین
ەیوەندیدار