میری قەتەر: “سەردانەکەمان بۆ بەغدا گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندیەکانما دەکات”



میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ بەغدا گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندی نێوان بەغدا و دۆحە دەکات.

 

دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ سوودانی و تەمیم بن حەمەد ئال سانی رێکخرا.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی بۆ بەغدا نیشاندا و سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد بۆ پێشوازیی لێکردنی.

 

تەمیم بن حەمەد ئال سانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق وتی: “سەردانەکەمان بۆ بەغدا گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەکات”.

 

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، میری قەتەر وتی: “تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی وزە، بازرگانی و ئابووری کرد”.

 

راشیگەیاند، رێککەوتن لەنێوان کەرتی تایبەتی هەردوولا وڵاتدا واژووکراوە و ئاشکرایکرد لە میانی کۆبوونەوەیاندا تاوتوێی دەستپێخەریی هەرێمیی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەنێویاندا پڕۆژەی بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبایان کردووە.

 

تەمیم بن حەمەد ئال سانی گوتیشی “درک بە گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا دەکەین و ئاسایشی عێراق بەشێکە لە سەقامگیریی ناوچەکە”.

 

میری قەتەر راشیگەیاند لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رێککەوتوون لەسەر پەرەپێدان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و قەتەر.

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە١٥ – ٦ – ٢٠٢٣، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لێکرا.

پیرۆ؛ مۆمیایەک دۆزرایەوە کە تەمەنی ٣ هەزار ساڵە
پێشت پیرۆ؛ مۆمیایەک دۆزرایەوە کە تەمەنی ٣ هەزار ساڵە
١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت
دواتر ١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەدا بوون کە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت
ەیوەندیدار