پیرۆ؛ مۆمیایەک دۆزرایەوە کە تەمەنی ٣ هەزار ساڵە



لە کاتی کنەوپشکنینی شوێنەوارەکاندا لە وڵاتی پێرو، مۆمیایەک دۆزرایەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە.

 

مۆمیاکە لە کاتی کنەوپشکنینە بەردەوامەکانی شوێنەوارەکاندا لە دۆڵی ریماکی شاری لیمای پایتەخت دۆزرایەوە.

 

سەرۆکی شارەوانی ریماک، نێستۆر دی لا رۆزا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، مۆمیاکە لە سایەی پرۆگرامی توێژینەوەی “هواکا لا فلۆریدا” دۆزراوەتەوە کە بۆ پاراستنی مێژوو و نەریتی ناوچەکە دامەزراوە.

 

باس لەوە کراوە کە خوێندکارانی شوێنەوارناسی لە زانکۆی نیشتمانیی سان مارکۆس، مۆمیاکەیان بە پێچراوەی لەناو پارچەیەک قوماشی لە لۆکە دروستکراودا دۆزیوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنەی کە مۆمیاکەی لێ دۆزراوەتەوە گۆڕستان بووە، شووشە و ملوانکە و گەنمەشامی و گوێچکە ماسی و چەند کەلوپەلێکی دیکەیشی لێ دۆزراوەتەوە.

 

بڵاوکرایەوە، ئەو مۆمیایەی کە دۆزراوەتەوە بە پاڵپشتی وەزارەت لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

لە ساڵی رابردووە تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی ٥ بڕیاری دژ بە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە
پێشت لە ساڵی رابردووە تا ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی ٥ بڕیاری دژ بە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە
میری قەتەر: “سەردانەکەمان بۆ بەغدا گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندیەکانما دەکات”
دواتر میری قەتەر: “سەردانەکەمان بۆ بەغدا گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندیەکانما دەکات”
ەیوەندیدار