ڤیزای شنگن دەبێتە ئەلکترۆنی و هەرزانتر دەبێت



میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتون لەسەر گۆڕینی سیستمی وەرگرتنی ڤیزای شینگن و یاسایەکی نوێ لەو بارەوە دەردەکەن.

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو کەسانی خوازیاری ئەو ڤیزایەن دەتوانن تەنیا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری پێشکەش بکەن و پێویست بەوە ناکات سەردانی کونسوڵیە و نوسینگەکانی خزمەتگوزاری ڤیزا بکەن.

 

پەرلەمان و ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتوون لەسەر دیجیتاڵکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزەی شنگن. ئەمەش بریتییە لە ناساندنی سیستەمی داواکاری ئۆنلاین و گۆڕینی ستیکەری ڤیزەی تەقلیدی بە وەشانی دیجیتاڵی بە ئامانجی ئاسانکردنی پرۆسەی داواکاری بەدەستهێنانی ڤیزا.

 

ماتجاز نێمێک، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە هەواڵی (شنگن ڤیزا)ی ڕاگەیاندووە، “دیجیتاڵکردن ئایندەی سیاسەتی ڤیزەی یەکێتی ئەوروپایە، بە سیستەمی نوێی تەواو دیجیتاڵی و ڤیزەی دیجیتاڵی، داواکاران سوودمەند دەبن لە ڕێکارەکانی ڤیزەی یەکێتی ئەوروپا کە ئاسانتر و هەرزانتر و خێراتر دەبن”.

 

کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا
پێشت کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا
ڕەوەندی کوردی لەبەریتانیا یەکەمین دیداری فیلمی بێرمینگهام سازدەکات
دواتر ڕەوەندی کوردی لەبەریتانیا یەکەمین دیداری فیلمی بێرمینگهام سازدەکات
ەیوەندیدار