کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لە شاری هەولێر داخرا



تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشکی لە لەوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەل پۆلیسی شارەوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر سەردانی کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکییان کرد لە شاری هەولێر،

تیمەکە بە مەبەستی چاودێریکردن و دڵنیابوونەوە لە پابەند بوونیان بە گشت ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنتڕۆل، سەردانی ئەو کارگەیەیان کرد و  لە ئەنجامدا بە هۆکاری سەرپێچیکردن و کەمتەرخەمی لە مەرج و ڕێنماییەکانی کارگە شوێنەکە داخرا و سەرپێچیکار بەرەوڕووی سزای یاسایی کرایەوە.

گەرمای هاوین دەستپێدەكات
پێشت گەرمای هاوین دەستپێدەكات
ڤیزای شنگن دەبێتە ئەلکترۆنی و هەرزانتر دەبێت
دواتر ڤیزای شنگن دەبێتە ئەلکترۆنی و هەرزانتر دەبێت
ەیوەندیدار