بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا



لە هەولێر دوێنێ شەوی ڕابردوو، بەهۆی پێشبڕکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلێک گڕدەگرێت و خاوەنەکەشی تێدا دەسوتێت.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر یەک و نیوی دوێنێ شەو، لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵفی تایبەت پێشبڕکێیان کردووە.

بەهۆی خێرایی زۆر و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی نێوان ئۆتۆمبێلەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکان خۆی کێشاوە بە دواوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕاون کە بە شەقامەکەدا تێپەڕیوە، لە دەرئەنجامیشدا کڕاونەکە  گڕی گرتووە و شۆفێرەکەشی سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.

هەمان ئۆتۆمبێلی گۆڵف کە خۆی کێشاوە بە کڕاونەکەدا، خۆی کێشاوەتەوە بە ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکەی دیکەدا، لە دەرئەنجامدا ئەو چوار کەسەی لە دوو ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکاندا بوون بە سەختی بریندارن.

بەهۆی ڕووداوەکە جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانێکی زۆر بە شەقام و ڕێگاوبانەکە کەوتووە.

مەسرور بارزانی داوایەک لە کرێکاران دەکات
پێشت مەسرور بارزانی داوایەک لە کرێکاران دەکات
بۆ تاوتوێی چەند مەلەفێک، شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
دواتر بۆ تاوتوێی چەند مەلەفێک، شاندێکی عێراقی سەردانی تورکیا دەکات
ەیوەندیدار