مەسرور بارزانی داوایەک لە کرێکاران دەکات



مەسرور بارزانی سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، داوا لە کرێکارانی کەرتی تایبەت دەکات لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆیان تۆماربکەن.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، ئەمەش پاش ئەوەی ئێستا وەزارەتەکە سەرقاڵی بە دیجیتاڵکردنی زانیاری و داتاکانە.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئامانجی حکومەت بە دیجیتاڵکردنی زانیارییەکان و هاندانی سەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەتە بۆ خۆ تۆمارکردن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

بەپێی وتەکانی مەسرور بارزانی ٪١٠ی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەستبەری کۆمەڵایەتیان هەیە، لە کاتێکدا دەستبەری کۆمەڵایەتی دەبێتە هاوکاری بۆ حکومەت و هەلی کار زیاددەکات، هاوکات دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابووری، چونکە دەکرێت بەو بڕە پارەیەیی لە کرێکاران وەردەگیرێت دەکرێت وەبەرهێنان بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو پارەیەی لە کرێکاران وەردەگیرێت باج نییە، بەڵکو گەرەنتییە و دەبێتە خانەنشینی.

 

 

ئێران، دوو مامۆستای ئاینی کوردی سزا دا
پێشت ئێران، دوو مامۆستای ئاینی کوردی سزا دا
بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا
دواتر بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا
ەیوەندیدار