چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن



 

بەهۆی باران بارینەوە چەند هێڵێكی كارەبا لە سلێمانی لەكار كەوتوون و بەو هۆیەوە كارەبای چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیانراێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی دەكەینەوە كە بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسكە ، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەكار كەوتوون.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، ئەو هێڵانەی لەكار كەوتوون بریتین لە هێڵی ١٣٢ كەیڤی دەربەندیخان – ئەزمەڕ كە وێستگەی گۆڕینی كارەبای (كازیوەی ) لەسەرە ، لەگەڵ هێڵی ١٣٢ كەی ڤی تاسڵوجە -كوردسات ، كە وێستگەی مۆبایلی (هەواری شاری ) لەسەرە بەو هۆیەوە ئەو گەڕەكانەی لەو وێستگانەوە كارەبا وەردەگرن بێكارەبان.

باس لە ئەوەشكراوە، لەئێستادا تیمەكانی بەشی چاكسازی هێڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەركرەنی كێشەكەن.

دوێنێ‌ وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كارەبای هاووڵاتییان لە 40 ئەمپێرەوە بكرێت بە 30 ئەمپێر.

ئەمریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
پێشت ئەمریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات
درەختی نەریتیی كریسمس لە كۆشكی سپی داگیرسێنرا
دواتر درەختی نەریتیی كریسمس لە كۆشكی سپی داگیرسێنرا
ەیوەندیدار