درەختی نەریتیی كریسمس لە كۆشكی سپی داگیرسێنرا

  • 386 بینین


 

لە كاتێكدا ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی كریسمس كە لە ٢٥ی كانوونی یەكەم لە ئەمریكا بەڕێوە دەچێت بەردەوامە، لە ڕێوڕەسمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن و خێزانەكەی، درەختی نەریتیی كریسمس لەبەردەم كۆشكی سپیدا داگیرسێنرا.

درەختەكە، كە لە پاركی ئەڵیپس لەبەردەم كۆشكی سپی لە تەنیشت ئەو ٥٦ درەختەی كە نوێنەرایەتیی ٥٠ ویلایەتەكەی ئەمریكا و پێنج خاك و واشنتۆن دی سی پایتەخت دەكەن چێنرابوو، ڕووناك ككرایەوە.

درەختی نەریتیی كریسمس كە لە سەردەمی ٣٢ەمین سەرۆكی ئەمریكا، فرانكلین رۆزێڤێڵت-ەوە هەموو ساڵێك بەشێوەیەكی نەریتی ڕووناك دەكرێتەوە، تا ٢٥ی كانوونی یەكەم بەڕووی سەردانیكەران كراوە دەبێت.

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن
پێشت چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن
دواتر ڕۆژئاوای كوردستان ئەردۆغان شەرمەزار دەكات
پەیوەندیدار