ئەمریكا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات



 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا بە سەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە تاووتوێی ئەگەری هێرشی زەمینی سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئەمە كۆبوونەوەی خولی شەشەم و دواین كۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیایە، تێیدا تاووتوێی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندەكانی هێرشی زەمینی سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێت.

هاوكات گفتووگۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا لە هرەێمی كوردستان دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی كەناڵی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هێزی سەربازی زیاتری ڕەوانەی شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە.

هاوكات ڕووسیا و سووریا هێزیان لە سنووری كۆبانێ لەگەڵ هێڵی تەماسی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان بڵاوكردەوە.

توركیا سوپای سووریای بۆردوومان كرد
پێشت توركیا سوپای سووریای بۆردوومان كرد
چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن
دواتر چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبن
ەیوەندیدار