لە سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون



فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر له سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکایی بریندار بوون.

 

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ “٢٢ سەربازی ئەمریکی لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەردا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا برینداربوون، کە ڕێکەوتی ڕووداوەکە یەکشەممەی ڕابردوو ١١ی حوزەیران بووە”.

 

بەپێی ڕاگەینراوەکە، بریندارەکان لەژێر چارەسەردان، بەڵام ١٠ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوەی چاودێریی ئاست بەرزتر لە دەرەوەی ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا.

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە؛ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەکرێت، “هەرچەندە هیچ هەوڵێکی دوژمنکارانە لە ئارادا نەبووە”.

دوو تۆمەتبار بەهۆی هەوڵی قۆپیە کردن دەستگیرکران
پێشت دوو تۆمەتبار بەهۆی هەوڵی قۆپیە کردن دەستگیرکران
نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار
دواتر نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار
ەیوەندیدار