سیلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، کۆچی دوایی کرد



برلسکۆنی کە تووشبووی شێرپەنجەی خوێن بوو، لە ٩ی حوزەیرانەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو تا ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

سیلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا و سەرۆکی پارتی فۆرزا ئیتالیا، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی ئانسا بڵاویکردەوە، بارودۆخی برلسکۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تێکچوو، پاشان هەواڵی کۆچی دوایی بڵاو کرایەوە.

برلسکۆنی کە تووشبووی شێرپەنجەی خوێن بوو، لە ٩ی حوزەیرانەوە لە نەخۆشخانەی سان رافایل لە شاری میلان لەژێر چاودێری پزیشکدا بووە.

پزیشکانی برلسکۆنی، ئەلبێرتۆ زانگریلۆ و فابیۆ سیسێری رۆژی هەینی ٩ی حوزەیران رایانگەیاند: “برلسکۆنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە بۆ ئەوەی هەندێک پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکەی ئەنجام بدرێت”.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، سیلڤیۆ برلسکۆنی کە ماوەیەک بوو دووچاری کێشەی تەندروستی هاتبوو، لە نێوان ٥ی نیسان بۆ ١٩ی ئایاردا بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لە نەخۆشخانەی سان رافایل چارەسەری هەوکردنی سییەکانی بۆ کرا.

سیلڤیۆ برلسکۆنی کە لە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک بازرگان و سەرۆکی دەزگای میدیایی بوو هاتە ناو سیاسەتەوە، “لە ماوەی ١٩٩٤-٢٠١١دا سەرۆکایەتیی چوار حکوومەتی جیاوازی کرد و بۆ درێژترین ماوە پۆستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی گرتبووە دەست”.

برلسکۆنی لەماوەی ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ٢٠١٧ سەرۆکی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بوو و رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی ئەو یانەیە لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و ئەورووپا.

 

ناوبراو زۆرجار بە سکانداڵی سێکسی و تۆمەتی گەندەڵی ببووە بابەتی رۆژەڤ، بەو لێدوانانەی کە دەی دا هەرای دەنایەوە.

سوودانی: “پێداچوونەوە بەو بڕگە و ماددانە دەکەین کە لە بوودجەدا ھەموار کراونەتەوە”
پێشت سوودانی: “پێداچوونەوە بەو بڕگە و ماددانە دەکەین کە لە بوودجەدا ھەموار کراونەتەوە”
ئیلیکای گۆندۆگان داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە
دواتر ئیلیکای گۆندۆگان داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە
ەیوەندیدار