ئیلیکای گۆندۆگان داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە



گۆندۆگان دەیەوێت خۆی یەکلای بکاتەوە، بڕیارە بەم نزیکانە داهاتووی خۆی دیاریبکات، باشترین یانەکانی جیهانیش گرێبەستیان پێشکەشکردووە.

ئیلیکای گۆندۆگان یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیە، ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دیت، مان سیتی داوادەکات گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ یاریزانەکە نوێبکاتەوە.

لەبەرامبەردا بەرشەلۆنە گرێبەستی سێ ساڵی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، یانەی ئەرسیناڵیش هەوڵدەدات ئیلیگای بهێنێتە ڕیزەکانی و هێڵی ناوەڕاستی یانەیەکی بەهێزبکات.

بەرامبەر بەم یانە ئەوروپیانە، سعودیەش پارەیەکی خەیاڵی خستووەتە بەردەم ئیلیکای گۆندۆگان، دەیەوێت یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.

لەنێوان باشترین یانەکانی جیهان و پارەیەکی خەیاڵی، بڕیارە ئیلیکای گۆندۆگان بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی لە داهاتووی خۆی بدات، بەڵام کاتەکەی دیارنییە.

 

 

سیلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، کۆچی دوایی کرد
پێشت سیلڤیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا، کۆچی دوایی کرد
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کارگەیەکی ئیستانبوڵ ٣٧ کاتژمێرە بەردەوامە
دواتر هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کارگەیەکی ئیستانبوڵ ٣٧ کاتژمێرە بەردەوامە
ەیوەندیدار