هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری کارگەیەکی ئیستانبوڵ ٣٧ کاتژمێرە بەردەوامە



ئەو ئاگرەی لە ژێرزەمینی باڵەخانەی کارگەیەکی شەش نهۆمیدا لە شەقامی ئێسکی تورگوت ئۆزاڵ کەوتووەتەوە کە هێشتا هۆکاری کەوتنەوەکەی دیار نییە، دوو رۆژە درێژەی هەیە.

 

کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کارگەی ناوچەی باشاکشەهیر ٣٧ کاتژمێرە بەردەوامە.

ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن و تانکەری ئاوی شارۆچکە جیاوازەکانی ناوچەکەش ئاو دەگەیەننە دەست تیمەکان.

 

بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی باڵەخانەکە داڕووخاوە، کە بەرهەمی جۆراوجۆری خۆراک و پلاستیک و قوماشی تێدایە لەگەڵ ماددەی خاو، داڕووخان لە کۆتا دوو نهۆمیدا روویداوە.

تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن کە لە نهۆمەکانی چوار و پێنج و شەشی باڵەخانەکە بەردەوامە.

 

هاوکات تیمەکانی پۆلیس بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی توندوتۆڵ لەو شەقامەی باڵەخانەکەی تێدایە و رێگە بە چوونی ئۆتۆمبێل نادرێت بۆ ناو شەقامەکە.

ئیلیکای گۆندۆگان داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە
پێشت ئیلیکای گۆندۆگان داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە
چین: ” لە پشتیوانیی چالاکییە ئابوورییەکانی چین-عەرەب بەردەوام دەبین”
دواتر چین: ” لە پشتیوانیی چالاکییە ئابوورییەکانی چین-عەرەب بەردەوام دەبین”
ەیوەندیدار