پەرلەمان كۆبووەوە و چەند ماددەیەكی بودجە دواخران



پەرلەمانی عێراق دەستی بە كۆبوونەوەكانی كردەوە بۆ پەسەندكردنی ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجە، بەڵام چەند ماددەیەك پەسەندكردنیان دواخرا.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستی پێكردەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ماددە و بڕگانەی پڕۆژە یاسای بودجە، كە ماون و پەسەند نەكراون.

ڕاشیگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان ئێستا بەردەوامە و تاوەكو ماددەی 64 پەسەند كراون، بەڵام دەنگدان لەسەر هەردوو ماددەی 42 و 43 دواخران بۆ ئەوەی داڕشتنەوەیان بۆ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵ دەدرێت ماددەیەك بۆ بابەتی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران زیاد بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ماددەی 62 تایبەتە بەو قەرزانەی بۆ مووچە دەدرێن بە هەرێمی كوردستان و ماددە 63 تایبەتە بە قەرەبووی شایستەی فەرمانبەران و جوتیاران و دەرمان و هاوكات بڕگەی تایبەت بە دامەزراندنی لیوای 20ی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق پەسەند كرا.

پەرلەمانی عێراق لەسەر ماددە دواخراوەکان بڕیاری دا
پێشت پەرلەمانی عێراق لەسەر ماددە دواخراوەکان بڕیاری دا
پێشینەكان و قەرزەكانی عێراق بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەكرێنەوە
دواتر پێشینەكان و قەرزەكانی عێراق بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەكرێنەوە
ەیوەندیدار