پێشینەكان و قەرزەكانی عێراق بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەكرێنەوە



بانكی ڕەشید پێدانی پێشینەیەكی نوێی بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان ڕاگەیاند و جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان دەڵێت: “دوای پەسەندكردنی بودجە پێشینەی خانووبەرە دەدرێتە هاووڵاتیانی هەرێم”.

بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە پێدانی بەشێكی نوێی پێشینەی ئەلیكترۆنی بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو ئەوانەی خاوەنی كارتی (نخیل)ی ئەلیكترۆنین دەتوانن بچنە ناو لینكی تایبەت بە نوێكردنەوە بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكان تاوەكو بانك ئەو پێشینەیەیان پێ‌ بدات.

لای خۆشیەوە، کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، ڕێکكەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی کاریگەری لەسەر کەرتی وەبەرھێنان دەبێت، ئەگەر بێتو ڕێکەوتنەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن و پشکی ھەرێمی کوردستان لەناو یاسای بودجە وەک خۆی ڕەوانە بکرێت ئەوە جوولەیەکی زۆر دەکەوێتە بازاڕ و یەکێک لەو کەرتانەی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەبێت کەرتی وەبەرھێنانە.

وتیشی، “لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان مەسروور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی بڕگەیەکی هەیە لەبارەی کاراکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە بۆ ھاووڵاتیان”.

بانکی ڕەشید و فیدڕاڵیش ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەست بە پێدانی پێشینەی خانووبەرە بکەن بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ھاوشێوەی عێراق ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن لە پێشینەکە و لە ماوەی 15 ساڵ بەشێوەی قیست دەیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت.

 

پەرلەمان كۆبووەوە و چەند ماددەیەكی بودجە دواخران
پێشت پەرلەمان كۆبووەوە و چەند ماددەیەكی بودجە دواخران
ئاسایش دەستگیرکردنی 3 باندی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپی كردن ڕادەگەیەنێت
دواتر ئاسایش دەستگیرکردنی 3 باندی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپی كردن ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار