عێراق بۆ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕی 400 ملیار دینار بنێرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 400 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار (5)ی فەرمانبەرانی هەرێم.

لای خۆشیەوە، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی قەرز

هاوكات، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەكە بگاتە هەرێم و خشتەی دابەشكردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ڕابگەیەنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی حكومەت لەژێڕ ڕۆشنایی یاسای بودجەدا و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا مووچە بۆ هەرێم بنێردرێت.

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەكی دیكە دژی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەكی دیكە دژی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە
وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێی دەرکرد
دواتر وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار