كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا



كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دەستی پێنەكرد و تا ئێستاش سەرۆكایەتی پەرلەمان هیچ بڕیارێكی نەداوە و ناكۆكییەكانیش لەسەر چەند بڕگە و ماددەیەكی بودجە بەردەوامن.

شەوی ڕابردوو بەهۆی ناكۆكی بەشێك لە كوتلە پەرلەمانییەكانەوە، كۆبوونەوەی پەرلەمان ڕاگیرا و بڕیار بوو ئەمڕۆ كاتژمێر 5ی عەسر دەستپێبكاتەوە، بەڵام ئەو وادەیە نیو كاتژمێر زیاتر لایداوە و تا ئێستا كۆبوونەوە دەستی پێ‌ نەكردووە.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر كەم لە پەرلەمانتاران لە ئێستادا لە پەرلەمان ئامادەن و هیچ وادەیەكیش لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بۆ كۆبوونەوە دیاری نەكراوە.

وتیشی، “بڕیاربوو كاتژمێر 5 كۆبوونەوە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتن لەسەر بڕگە و ماددەكانی بودجە بەتایبەت ماددەی 14، كە تێیدا باسی پشكی سەربەخۆی پارێزگاكان كراوە لەحاڵەتی بوونی نادادپەروەری لە دابەشكردنی داهات و هەروەها پاشەكەوتی مووچە، بۆیە تا ئێستا كاتی كۆبوونەوە دیاری نەكراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە، لە ئێستادا كۆبوونەوە هەیە لەنێوان نوێنەرانی یەكێتی و پارتی (خالید شوانی و فوئاد حسێن) بۆ ڕێككەوتن لەسەر ناكۆكییەكان.

بەتەنها 10 پاوەن سەردانی بەریتانیا بکە
پێت بەتەنها 10 پاوەن سەردانی بەریتانیا بکە
بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
دوات بارزانی: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستكه‌وته‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
پەیوەندیدار