هەوکردنی پەردەی مێشک بەشێوە نائاسایی زیادی کردووە



سەرپەرشتیاری دۆسیەی هەوکردنی مێشک ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکی نا ئاسایی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵی هەڵەبجە زیادیکردووە، داوای فریاوکەتنی خێرا دەکات.

د.زانا باقی، سەرپەرشتیاری دۆسیەی هەوکردنی پەردەی مێشک لە هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی هەوکردی پەردەی مێشک لە پارێزگاکەدا هەڵکشاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەرزبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە بەردەوام بێت، ئاوا توانای کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکەیان نامێنێت.

لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) د.زانا باقی ئاشکرای کرد، ڕۆژانە نزیکی ١٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکان داغڵدەکرێن، لە تەمەنی چوار مانگ بۆ ١٧ ساڵیان هەیە، ئێستا زیاتر لە ٣٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکە ماونەتەوە.

دەڵێت “خێزان حەوت کەسی سەرجەمیان لە نەخۆشخانەن، پێنج منداڵەکەیان تووشبوون و دایکوباوکەکەش لای منداڵەکانن”.

هەر بە پێی وتەکانی ئەو پزیشکە، فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی منداڵان و وەفای هەڵەبجەیە، بەشێکی زۆری هێزە مرۆییەکەیان کارمەندانی خۆبەخش و گرێبەستن.

داوای بەهاناوە هاتنی وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ هەڵەبجە دەکات.

 

زەنگی ساڵێکی گەرم بەهۆی دیاردەی (ئێل نینیۆ)
پێشت زەنگی ساڵێکی گەرم بەهۆی دیاردەی (ئێل نینیۆ)
لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستی زیاتر بکات
دواتر لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستی زیاتر بکات
ەیوەندیدار