زەنگی ساڵێکی گەرم بەهۆی دیاردەی (ئێل نینیۆ)



خالد سلێمان

بۆ ماوەی چەند مانگێکە ناوەندە زانستیەکانی جیهان لە مشت و مڕی ئەوەدان کە ئایا دیاردەی (ئێل نینیۆ))  لە زەریای هێمن دەبێتە هۆی ساڵێکی تری گەرم لە جیهاندا؟ سەرنجام  رۆژی هەینی ٩\٦\٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی زەریاو بەرگە هەوای ئەمریکی بەشێوەیەکی فەرمیانە، ڕایگەیاند، کە دیاردەکە لە ڕێگەیەو دەستی پێکردوە و دەبێتە هۆی ساڵێکی گەرم و دروستبوونی باوبۆران لە زۆر شوێنی دنیادا.
ئۆسترالیاو ئاسیا دەکەنە ژێر بارە قورسەکەی ئەم دیاردە سروشتییەوە، کە بەهۆی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواوە، زیاتر بووەو کاریگەرییەکانی لەسەر کەشی جیهان قورستر بوون.
ئەم دیاردەیە مەترسی لافاو لە پیرۆ زیاد دەکات و لێزمە باران لە کالیفۆرنیا، ئەندەنوسیا دەخاتە بەردەم وشکەساڵی و ڕاوەماسی لە دەریای شیلی هەژار دەکات.
ئێل نینیۆ چیە؟
دیاردەی ئێل نینۆ سوڕێکی سروشتییە لە زەریای هێمندا، هەر دوو بۆ حەوت ساڵ جارێک دروست دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی ١٢ بۆ ١٨ مانگ دەخایەنێت.
ئەم دیاردەیە کاتێک دەست پێدەکات کە بای بازرگانی یان ئالیزێ خاودەبێتەوە،بای بازرگانیش لە زۆنی کەمەرەیی زەریای هێمن بەرەو ڕۆژئاوا دەستپێدەکات و ئاوی ڕووکەشی زەریا لە کەنارەکانی دوور دەخاتەوە.
لەژێر کاریگەی ئەم ڕاکێشانەی ئاوی ڕووکەشەوە، ئاوە قووڵەکان لە نزیک کیشوەرەکە بەرز دەبنەوەو خواردنێکی باش لەگەڵ خۆیاندا دەگوازنەوە، ئەمەش جەژنی ماسییەکان و ڕاوچییەکانە بەیەکەوە.
کاتێک بای بازرگانی خاو دەبێتەوە، ئێل نینۆ دەستی پێدەکات،بەرزبوونەوەی ئاوە فێنکەکانی قوڵایی لە نزیک کیشوەرەکە دەوستێت و پلەی گەرمای ڕووکەشی زەریاکە لە ژێر تیشکی هەتاوی کەمەرەییدا بەرز دەبێتەوە.
زەریاکە دەبێتە حەوزێکی گەرم و لەسەرەوەش هەوای گەرم و شێدار بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە، لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکای باشووریش دەبێتە لێزمە باران، جگە لەوەش ئەو هەوا گەرمەی کە بەرز دەبێتەوە، دەبێت لە شوێنێکدا بێتە خوارەوە، کاتێکیش دەگاتە بەرگەهەوا سەرەوخوار دەبێتەوە بۆ هێڵی پانییە بەرزەکان – 30° باکوور و 30° باشوور – و دەبێتە هۆی تێکدانی ڕەوتە دەردەرەکان یان ڕژێنەکان کە سەرچاوەی دابارینن لە شوێنەکانی دیکەی جیهان.
کاریگەرییە دوور مەوداکانی دیاردەی ئێل نینیۆ بەشێوەی جیاواز دەردەکەون، وەک کەمبوونەوەی دابارین لە ئەندەنوسیا و باکووری ئەمریکای باشوور، بارانبارینی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و باشووری ئەمریکا، لە دەرەنجامیشدا دەبنە هۆی لەناوبردنی بەرووبوومی دانەوێڵەو لافاو و دیاردەی تری توند لە سیستمی کەشوهەوا دا.
بەو پێیەی بەرزبوونەوەی ئاوە قووڵ و ساردەکانی زەریای هێمن لە دەرەنجامی ئێل نینیۆدا خاو دەبێتەوە، توانای هەڵمژینی گەرما کەم دەبێتەوە، هەر ئەمەش وادەکات پلەی گەرمی جیهان بەرز ببێتەوە بۆ نزیکەی 0.06 پلەی سەدی، دەتوانرێت پێشبینی ئەوە بکرێت کە ساڵی ٢٠٢٤ پلەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات.
هەڵبەتە فاکتەری یەکەمی بڵاوبوونەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینیۆ، هەروەها لانینیا بەسەر زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا ئەوەیە، کە زەریای هێمن گەورەترین زەریایە لەسەر گۆی زەوی و ڕووبەرە پان و بەرینەکەی وا دەکات، ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا ڕوودەدەن، کاریگەری بەسەر هەموو دنیاوە بەجێبهێڵن.
کارەساتەکانی بودجە پاش پەسەندکردن
پێشت کارەساتەکانی بودجە پاش پەسەندکردن
هەوکردنی پەردەی مێشک بەشێوە نائاسایی زیادی کردووە
دواتر هەوکردنی پەردەی مێشک بەشێوە نائاسایی زیادی کردووە
ەیوەندیدار