لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستی زیاتر بکات



یانەی لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی گەشبینە بە وەرزی نوێ، بە کڕینی یاریزان دەیەوێت ئامادەباشی تەواو بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکانی ساڵی داهاتوو بکات.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا بەمەبەستی نوێکردنەوەی ‌‌هێڵی ناوەڕاست یانەی لیڤەرپۆڵ، ماک ئەلیستەری تەمەن ٢٢ ساڵی گواستەوە ڕیزەکانی.

هێڵی ناوەڕاستی ئەمساڵی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی یەکێک بوو لە خراپترینەکان، لە کاتێکدا ساڵانی ڕابردوو یانەکە خاوەنی باشترینەکانی هێڵی ناوەڕاست بووە.

لەبەر ئەوە یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپۆڵ، هەوڵی بەهێزکردنەوەی هێڵی ناوەڕاست دەدات، پلانی نییە گرێبەستی نابی کیتا و ئەلێکس ئۆکسلەید نوێ بکاتەوە، دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە بە گرێبەستی ئازاد یانەکە جێبهێڵ، پێشبینی دەکرێت جەیمس میڵنەر دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بەرەو برایتۆن دەڕوات.

لەبەرامبەر نەمانی ئەو یاریزانانە، لیڤەرپووڵ پێویستی بە چەند یاریزانێکی دیکە دەبێت بۆ پڕکردنەوە و بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست، ئێستاش چەند هەڵبژاردەیەک لەبەردەم یانەکەدا هەیە:

١.مانو کۆنێ لە یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخی ئەڵمانی

٢.تۆهرام لە ئەیسی میلانی ئیتاڵی

٣. ڕیان گراڤنبێرچ لە بایرن منیوشنی ئەڵمانی

٤. یوری تیلێمانس بە گرێبەستی ئازاد، پێشتر لە لیستەر سیتی بووە

٥. گابری ڤیگا لە سیڵتا ڤیگۆی ئیسپانی

٦. ڕوبێن نێڤێس لە ۆڵڤس ھامتۆنی ئینگلیزی

 

 

 

هەوکردنی پەردەی مێشک بەشێوە نائاسایی زیادی کردووە
پێشت هەوکردنی پەردەی مێشک بەشێوە نائاسایی زیادی کردووە
تورکیا؛ لەکارگەیەکی دروستکردنی مووشەکدا، تەقینەوە ڕوویدا
دواتر تورکیا؛ لەکارگەیەکی دروستکردنی مووشەکدا، تەقینەوە ڕوویدا
ەیوەندیدار