توێژینەوەیەک؛ گیاندارە شیردەرەکان لە کاتی کەرەنتینەدا زۆرترین جموجۆڵیان هەبووە



لە قۆناغی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنادا ئاژەڵان دابەزیون بۆ ناو شارەکان، تەنانەت لە ناوەندی شاری سانتیاگۆی پایتەختی شیلی شێر بینراوە”.

 

زانایان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە قۆناغی پەتای کۆرۆنا گۆڕانکاری لە ژیانی گیاندارە شیردەرەکاندا دروستکردووە و جوڵەی ئەم گیاندارانە بە رێژەی لە سەدا ٧٣ زیادیکردووە.

شاندێکی زانایان لە ٣٤ وڵاتی جیهان لێکۆڵینەوەیان لە ڕەوشی ژیانی ٤٣ ئاژەڵی شیردەر لە قۆناغی سنووردارکردنەکانی پەتای کۆرۆنادا کردووە.

 

سەرۆکی رێکخراوی سرووشتی باکوور و مامۆستا لە زانکۆی کۆچ، پ.د. چاغان شەکەرچیئۆغڵو کە یەکێکە لە زانا بەشداربووەکانی لێکۆڵینەوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوەکرد، کە پەتای کۆرۆنا، کارەساتێکی مەترسیدار بووە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس، لە هەمان کاتدا هەلێکی بێهاوتاش بوو بۆ لێکۆڵەرانی بواری سرووشت.

شەکەرچیئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە، کە لە قۆناغی پەتای کۆرۆنادا ئاژەڵان دابەزیون بۆ ناو شارەکان، تەنانەت لە ناوەندی شاری سانتیاگۆی پایتەختی شیلی شێر بینراوە، کاتێکیش جووڵەی زیندەوەران لە مانگەکانی کانوونی دووەم بۆ ئایاری ٢٠٢٠ کە زۆرترین قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرتاسەری جیهان تێدڕاگەیەندرابوو بە هەمان قۆناغی ٢٠١٩ بەراورد کراوە ئەوە دەرکەوتووە، کە جموجۆڵی گیانداران تەنها لە ١٠ رۆژی ئەو قۆناغەدا یەکسان بووە بەهەموو ساڵی ٢٠١٩.

نابراو وتویەتی: “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا بینیمان کە لەو شوێنانەی کەرەنتین کراون جوڵەی ئاژەڵان بە رێژەی لە سەدا ٧٣ زیادی کردووە، واتە لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی هاتووچۆی مرۆڤەکان، ئاژەڵەکان شوێنی نوێیان دۆزیوەتەوە و زیاتر بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ترافیکیشەوە ترسی ئاژەڵان کەمبووەتەوە”.

تاڵیبان لە سنووری ئێران مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دا
پێشت تاڵیبان لە سنووری ئێران مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دا
ڕووسیا، وادەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئاشکرا کرد
دواتر ڕووسیا، وادەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار