ڕووسیا، وادەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئاشکرا کرد



سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین، لە شاری سۆچی ڕووسیا لەگەڵ سەرکۆماری بێلاڕووسیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ کۆبووەوە و ڕاگەیاند کە لە ٧-٨ی تەمووزەوە دەست بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی ڕووسیا لەو وڵاتە دەکرێت.

 

پوتین لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند؛ لەگەڵ هاوتا بێلاڕووسییەکەی پرسە ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن.

بە سەرنج خستنەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکان بەم ئاراستەیە تاڕادەیەکی باش بەرەوپێچوونیان بەخۆوە بینیووە، پوتین رایگەیاند؛ پێشهاتەکانی بواری ئاسایش باشن و بە جێگیری ماونەتەوە.

 

بە جەختکردنەوە لەوەی کە هەردوو وڵات لە بواری ئاسایشدا هاوکاریی باشیان ئەنجام داوە، پوتین ئاماژەی بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی دا کە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕەوانەی بیلاڕووسیا دەکرێت و وتی: ” لە هەستیارترین بابەتەکان کە لەسەری رێککەوتووین، شتەکان بەو شێوەیەی دەڕۆن کە پلانمان بۆ دانابوون، لە ٧-٨ی تەمووزەوە ئامادەکارییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان تەواو دەبن و دەست بەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەکرێت بۆ چەکە پەیوەندیدارەکان کە جێگیر دەکرێن”.

 

پوتین لە مانگی ئاداردا، ئاماژەی بەوە دابوو کە ناتۆ چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە چەند وڵاتێکدا جێگیر کردووە، بۆیە ڕووسیاش ئەو جۆرە چەکە لە بێلاڕووسیا جێگیر دەکات.

توێژینەوەیەک؛ گیاندارە شیردەرەکان لە کاتی کەرەنتینەدا زۆرترین جموجۆڵیان هەبووە
پێشت توێژینەوەیەک؛ گیاندارە شیردەرەکان لە کاتی کەرەنتینەدا زۆرترین جموجۆڵیان هەبووە
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دا، چەندە؟
دواتر پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دا، چەندە؟
ەیوەندیدار