تاڵیبان لە سنووری ئێران مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دا



هێزەکانی تاڵیبان لە پارێزگای نمروز لەسەر سنووری ئێران مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجام دا کە تێیدا چەکی قورسیشیان بەکارهێنا.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تاڵیبان ‘باختار’، فەرماندەی کەتیبەی سێ لە نمروز، محەمەد نەبی مەلا ڤورور، لەبارەی ئەو مانۆڕە سەربازییەی کە لە ناوەندی قەزای زارانج بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند؛ بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ بۆ تاڵیبان، بە هاوکاری راهێنەرانی پیشەگەر مانۆڕەکەیان ئەنجام داوە کە چەکی قورسی جۆراوجۆری تێدا بەکار هات.

 

مانۆڕە سەربازییەکەی تاڵیبان دوای ئەو ململانێیانە دێت کە لەگەڵ ئێراندا لە ئارادان.

 

دوایین جار تاڵیبان و هێزە سنوورییەکانی ئێران لە ٢٧ی ئایاردا لەسەر سنووری نمروز رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارییان ئەنجام دا، کە کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی و ئەندامێکی تاڵیبانی لێکەوتەوە.

تورکیا؛ لەکارگەیەکی دروستکردنی مووشەکدا، تەقینەوە ڕوویدا
پێشت تورکیا؛ لەکارگەیەکی دروستکردنی مووشەکدا، تەقینەوە ڕوویدا
توێژینەوەیەک؛ گیاندارە شیردەرەکان لە کاتی کەرەنتینەدا زۆرترین جموجۆڵیان هەبووە
دواتر توێژینەوەیەک؛ گیاندارە شیردەرەکان لە کاتی کەرەنتینەدا زۆرترین جموجۆڵیان هەبووە
ەیوەندیدار