پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دا، چەندە؟



ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٢ی نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەندکرد.

 

ئێوارەی ڕۆژی ھەینی، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.

لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٥٩یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

لە میانی دانیشتنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی ١٢ی نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.

 

پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی ١٢،٦٧ لەسەدا کە دەکاتە ١٦ تریلیۆن دینار، دیاری کراوە.

ڕووسیا، وادەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئاشکرا کرد
پێشت ڕووسیا، وادەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئاشکرا کرد
ئەگەری تاوەبارانی کورت هەیە
دواتر ئەگەری تاوەبارانی کورت هەیە
ەیوەندیدار