تایوان: “٣٧ فڕۆکە و پێنج کەشتیی چین لە دەوروبەری تایوان بینراون”



وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاندووە؛ لە شەوی رابردووەوە تا بەیانی ئەمڕۆ، ٣٧ فڕۆکەی جەنگی و پێنج کەشتیی چین لە دەوروبەری تایوان بینراون.

وەزارەتی بەرگریی تایوان لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووە سەر ئەوەی ١٢ فڕۆکەی جەنگی جۆری J-١٠، ١٤ فڕۆکەی جەنگیی جۆری J-١٦ ، چوار فڕۆکەی جۆری H-٦، دوو فڕۆکەی جۆری Y-٢٠، دوو فڕۆکەی گواستنەوەی Y-٩ و دوو فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی KJ-٥٠٠ و درۆنێکی چەکدار WZ-٧ بە ئاسمانی باشووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوای ئەو ناوچەیەدا کە تایوان وەک “کایەی دانپیاندراوی بەرگری ئاسمانی” دەیبینێت، فڕیوون.

وەزارەتی بەرگریی تایوان سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە کەشتی و فڕۆکەکانی چین لەلایەن ئامرازەکانی چاودێری ئەلیکترۆنی، کەشتییەکانی دەورییە، کەشتییەکانی دیکە و سیستەمی مووشەکی جێگیرەوە چاودێری کراون.

کایەی ئاسمانی، لە یاسای نێودەوڵەتیدا، ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە ٢٢ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە، “کایەی بەرگریی ئاسمانی”ی تاویوان کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دانی پێدانەنراوە و بە شێوەیەکی تاکلایەنە راگەیەندراوە.

جموجۆڵی کەشت و فڕۆکەکان دوای ئەوە هات کە سەرۆکی پەیمانگای ئەمریکی، لۆرا رۆزنبێرگەر سەردانی ئەو دوورگەیەی کرد.

رۆزنبێرگەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی تایوان، رایگەیاندبوو کە ئەمریکا ئاشتی و سەقامگیری دەوێت لە دوورگەی تایوان و بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی چەک بۆ پشتگیریکردن (لە تایوان).

دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی و شاندی یاوەری بۆ تایوان لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٢٢دا، چین مانۆڕی سەربازی لە دەوربەری دوورگەی تایوان ئەنجام دا.

پەكین بە جەختكردنەوە لەسەر “بنەمای یەك چین”، دژی ئەوە دەوەستێتەوە تایوان لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەیوەندیی دیپلۆماسی سەربەخۆ دابنێت و نوێنەرایەتیی هەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.

کۆشکی سپی، ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوەی ئەمریکاو ئێران ڕەتدەکاتەوە
پێشت کۆشکی سپی، ڕێکەوتن و لێک نزیکبوونەوەی ئەمریکاو ئێران ڕەتدەکاتەوە
سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی  بۆ ئۆکراینا رەتکردەوە
دواتر سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی  بۆ ئۆکراینا رەتکردەوە
ەیوەندیدار