سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی  بۆ ئۆکراینا رەتکردەوە



 ئەنجوومەنی نوێنەرانی سویسرا پاکێجێکی هاوکاریی پێنج ملیار فرانکی سویسری (کە دەکاتە ٥،٥ ملیار دۆلار) رەتکردەوە کە بۆ پاڵپشتیکردن لە ئۆکراینا ئامادە کرابوو.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە راگەیاندنەکانی سویسرادا بڵاوکراوەتەوە، پێشنیازی پاکێجی هاوکارییەکە لەلایەن لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رەتکرایەوە.

 

وەزیری دەرەوەی سویسرا، ئیگناسیۆ کاسیس سەبارەت بە بڕیاری رەتکردنەوەی پاکێجەکە رایگەیاند؛ سویسرا سێ پاکێجی پشتیوانیی بۆ گەلی ئۆکراینا ئامادە کردبوو و بەهۆی بەردەوامیی شەڕەوە نەیانتوانیووە پێشبینی بکەن کە (ئۆکراینا) بۆ ئاوەدانکردنەوە پێویستیی بە چەند دەبێت.

 

کاسیس  رایگەیاندووە: “سویسرا تا ئێستا هاوکاریی دارایی زۆری ئۆکراینای کردووە، حکوومەتی سویسرا پێشتر بۆ ماوەی ٢٠٢٥-٢٠٢٨، نزیکەی یەک ملیار و نیو فرانکی بۆ ئۆکراینا و ناوچەکە تەرخان کردبوو”.

 

بڕیار بوو پاکێجی هاوکارییەکە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان و پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی و پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و بنیاتنانی ئاشتی بەکاربهێنرێت.

 

راگەیەندرا، کە بڕیارەکە هەفتەیەک بەر لە هاتن و پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەرلەمانی سویسرا، دراوە.

 

پێشبینی دەکرێت رۆژی ١٢ی حوزەیران جارێکی دیکە پرسی هاوکاریکردنی ئۆکراینا لەلایەن سویسراوە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی وڵاتەکەوە.

تایوان: “٣٧ فڕۆکە و پێنج کەشتیی چین لە دەوروبەری تایوان بینراون”
پێشت تایوان: “٣٧ فڕۆکە و پێنج کەشتیی چین لە دەوروبەری تایوان بینراون”
بۆ یەکەم جار ژنێک بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا
دواتر بۆ یەکەم جار ژنێک بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا
ەیوەندیدار