جارێکی دیکە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا



کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و ماوەی ٢٤ كاتژمێر دەرفەت دراوە بە لیژنەی دارایی تا كارەكانیان تەواو بكەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لیژنەکە داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە کە دەبێت بەسەر گۆڕانکارییەکانی بودجەدا بچنەوە و بزانن ئەو گۆڕانکارییانە چییە کە لە لایەن لایەنە سیاسییەکانەوە کراوە.

هەروەها پارتی و یەکێتی لەسەر مامەڵەی راستەوخۆی عێراق لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و گێڕانەوە پاشەکەوتی مووچە ناکۆکن.

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمرۆ کاتژمێر ١:٠٠ کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت دواتر دواخرا بۆ ٨:٣٠ ، هەروەها جارێکی دیکەش بۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ دواخرا.

تیمی خۆرخی، ئەو تیمەی ٢٠ ساڵە هۆکاری ئاشووب و ئاژاوەی وڵاتانن
پێشت تیمی خۆرخی، ئەو تیمەی ٢٠ ساڵە هۆکاری ئاشووب و ئاژاوەی وڵاتانن
١٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانوو بكڕن
دواتر ١٥٠ ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە دەیانەوێت خانوو بكڕن
ەیوەندیدار